A+ A A-

هەڕەشە سەربازییەکان دژی بەڕێوەچونی ڕیفراندۆم و دژی خەڵکی کوردستان بە توندی مەحکومە

Share


ڕاگەیەنراوی حزبی حکمەتیست
.

لەگەڵ نزیکبونەوەی کاتی پرۆسەی بەڕێوەچونی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستانی عێراق لە ٢٥ سێپتێمبەر ٢٠١٧ هەڕەشە سەربازییەکان بە دژی خەڵکی ئەم ناوچەیە پێیناوەتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە. دەوڵەتی کۆنەپەرستی عێراق بە دەستبردن بۆ پارلەمان و دادگا و هێزە بەکرێگیراوەکانی "حەشدی شەعبی" دەیەوێ لەڕێی بەکارهێنانی هێزەوە بەربگری بە هەمواربونی مافی سەرەتایی خەڵکی ئەم ناوچەیە. جمهوری ئیسلامی و سەرانی تاوانباری ئەو وەکو پارێزەری ئەسڵیی دەوڵەتی دەستسازی عێراق، یەک لە دوای یەک لە بەردەم کامێراکان دەردەکەون و هەڕەشە لە خەڵکی ئەم ناوچەیە دەکەن. قاسم سلەیمانی ئینسانکوژ بە دەستبردن بۆ بەکرێگیراوانی حەشدی شەعبی هەڕەشە لە خەڵکی کوردستان دەکا. شەمخانی سەرۆکی شورای ئاساییشی نەتەوەیی ڕژێم هەڕەشەی کردوە کە سنورەکانی ئێران و کوردستانی عێراق دادەخا. دەوڵەتی تورکیا بە ئاشکرا و بە مانۆڕی سەربازی و هێنانی تانک و تۆپ و هەزاران هێزی سەربازی بۆ سەر سنورەکانی باکوری کوردستانی عێراق هەڕەشەکانی خۆی فراوانتر کردوە و ڕایگەیاندوە ڕێگانادا کە دەوڵەتی کوردستانی عێراق پێکبێت. سەرۆک وەزیرانی تورکیا هەڕەشەی کردوە کە گەمارۆی ئابوری دەخاتە سەر ئەم ناوچەیە.

حزبی حکمەتیست ڕایدەگەیەنێ:

١-بەڕێوەچونی ڕیفراندۆم مافی سەرەتایی و سروشتی خەڵکی کوردستانە. هیچ هێز و دەوڵەتێک بۆی نییە ئەم مافەی خەڵکی کوردستان لە پرۆسەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و دەنگدان بە سەربەخۆیی کوردستان ئینکار و پایماڵ بکا. دەوڵەتی عێراق، دەوڵەتانی ناوچەکە، ڕێکخراوی نەتەوە یه کگرتووه کان و هەمو دەوڵەتانی جیهان دەبێ ئەنجامی ڕیفراندۆم لە کوردستانی عێراق بە ڕەسمی بناسن.

٢-هەڕەشە سەربازی و ئابورییەکان لە دژی خەڵکی کوردستانی عێراق لە ڕوانگەی ئێمەوە بە توندی مەحکومە.

٣-جمهوری ئیسلامی یەکێکە لە خوڵقێنەران و پارێزەرانی ڕەوتە تیرۆریستییەکان لە عێراق و ناوچەکە، نەک هەر ڕێپێدراو نییە بەشداری لە دۆزینەوەی ڕێگاچارە بۆ مەسەلە ئاڵۆزەکانی عێراق بکا، بەڵکو دەبێ لەسەر کورسی تاوان دانیشێنرێ و دەستی بۆ دەخالەتکردن لە عێراق و کوردستاندا ببڕرێ.

٤-ئێمە خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانی عێراق، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان و هێزە پێشڕەوەکان بانگێشت دەکەین، کە لە بەرانبەر بە ئەگەری هێرشی سەربازی دەوڵەتانی عێراق و تورکیا و ئێراندا، دەست بدەنە چەکدارکردنی گشتی و بە دژی پەلاماری ئەوان بەرگری ڕێکبخەن. هێزی چەکداری جەماوەری و ڕێکخراو لەژێر ڕابەرایەتی هێزێکی وشیار و پابەند بە بەرژەوەندی خەڵکەوە، دەتوانێ فەزڵفرۆشییەکانی ئەمسالی عەبادی و مالکی و قاسم سلەیمانی و ئەردۆگان بەرەوڕوی شکست بکاتەوە.

٥- راوه ستانی بۆێرانه ی ژنان و پیاوانی کۆبانی لە بەرانبەر دڕندەیی داعش نیشانی دا، خەڵکی یەکگرتو و چەکدار و خۆڕێکخستوو، دەتوانن دڕندەترین هێزی سەربازی چەشنی داعش تێکبشکێنن.

٦- لە حاڵەتی بردنەوەی ده نگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی لە ڕیفراندۆمدا، خەڵکی ئازادیخواز لە ئێران و ناوچەکە و جیهان پێویستە بە دژی هەر هەڕەشەیەکی ئیحتمالیدا، بەرگری لە دەنگی خەڵکی کوردستان بکەن. حزبی حکمەتیست کە ڕاشکاوانە پێداگری کردوە لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و دەنگدان بە سەربەخۆیی کوردستانی عێراق، زیاتر لە جاران خۆی لە تەنیشتی خەڵکی هەقخوازی کوردستانی عێراقدا دەزانێ. لە پێناو پشتیوانی لە دەستبەکاربون بۆ ڕێکخستنی موقاوه مه تی چەکدارانەی جەماوەری بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشە و پەلاماری سەربازی جمهوری ئیسلامی، دەوڵەتی تورکیا و دەوڵەتی عێراق، هەرچی لە دەستی بێت، دودڵی تیاناکات.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران – حکمەتیست
٢٩ شەهریوەر١٣٩٦ – ٢٠ سێپتێمبەر ٢٠١٧

Share

 

مسئول سایت حزب

این آدرس ایمیل توسط spambots حفاظت می شود. برای دیدن شما نیاز به جاوا اسکریپت دارید

کمیته خارج کشور حزب حکمتیست

این آدرس ایمیل توسط spambots حفاظت می شود. برای دیدن شما نیاز به جاوا اسکریپت دارید

کمیته کردستان حزب حکمتیست
این آدرس ایمیل توسط spambots حفاظت می شود. برای دیدن شما نیاز به جاوا اسکریپت دارید

دفتر مرکزی حزب حکمتیست

این آدرس ایمیل توسط spambots حفاظت می شود. برای دیدن شما نیاز به جاوا اسکریپت دارید

Tel:+46762349683