A+ A A-

بڕیاری ئیمپریالیستیانە و دژی خەڵكی "ئەنجومەنی ئاساییش" بەرانبه ر ڕیفراندۆمی کوردستانی عێراق بە توندی مەحکومە!

Share

ڕاگەیەنراوی حزبی حکمەتیست
.

"ئەنجومەنی ئاساییش"ی ڕێکخراوی نەتەوەکان "بە تێکڕای دەنگ" خوازیاری ڕاگرتنی ڕیفراندۆمی خەڵکی کوردستانی عێراق بوە. بیانوی ئەنجومەنی ئاساییش کۆمەکی ئەم ڕیفراندۆمە ناوزەدکراوە بۆ نائارام کردنی ناوچەکە. ئەم بیانوە پێچەوانەیە ئۆرگانێک پێشنیازی کردوە کە بە درێژایی تەمەنی خۆی جێگای تەسمیم گرتنی هێزە ئیمپریالیستییەکان بوە بۆ نائارام کردنی سەرانسەری جیهان. بڕیاری ئەم جارەی "ئەنجومەنی ئاساییش" وەکو تەواوکەری بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە دژی ڕیفراندۆمی خەڵکی کوردستان و گوشاری دیکەی هێز و دەوڵەتە کۆنەپەرستە جیهانی و ناوچەییەکانە لەم ڕۆژانەی دواییدا دەرچووە.

لەوانەش تاریکترین پەڵەی کارنامەی "نائارام کردنەکان"ی ئەنجومەنی بەناو "ئاساییش"، چاوپۆشینی دێرینەی بوە لە کۆکوژی و ئاوارەیی ملیۆنی خەڵکی فەلەستین، بێ کارەیی ئەم ڕێکخراوە بوە بۆ چارەسەری مەسەلەی فەلەستین و دەرئەنجام کۆمەککردنی بوە بە نائارام کردنی دەیان ساڵەی ناوچەکە لەلایەن دەوڵەتی ئیسرائیل و دەوڵەتانی ئیمپریالیستیی پارێزەرانی ئەوەوە. بە درێژایی حەفتا و دوو ساڵ تەمەنی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ستەمگەریی دڕندانە بۆ سەر خەڵکی فەلەستین لە تەنیشتی "ئەنجومەنی ئاساییش"ـەکەیەوە بەردەوام بوە و کارەساتی ئاوارەکردنی ملیۆنەها ئینسانی ستەمدیدە لە سەرتاسەری جیهان هەروا بەردەوامە. ئەمە "ئەنجومەنی ئاساییشی ڕیکخراوی نەتەوەکان" نییە، بەڵکو ئەنجومەنی نائارامیی دەوڵەتان و بەتایبەتی دەوڵەتە ئیمپریالیستییەکان بۆ نائارامکردن و نائارام ڕاگرتنی جیهانە. لە گۆشەیەکی دیکەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئێستا خەڵکی ستەملێکراوی کوردستانی عێراق بڕیارە لە ڕیفراندۆمێکدا دەربارەی جیابونەوە لە عێراق و کۆتاییهێنان بە دەیان ساڵ ستەمگەری وکێشمەکێش و کوشتار و وێرانی دەنگ بدەن. ئەنجومەنی ئاساییش ئەرکییەتی مافی ئەم خەڵکە ستەملێکراوە بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بە ڕەسمی بناسێ، وە دەبێ ڕاستەوخۆ چاودێری پرۆسەکە بکات و جێ بەجێ بوونی ئەنجامەکانی گەرەنتی بکات. ئەمە بەشێکە لە پێناسەی ئەرکەکانی "ئەنجومەنی ئاساییشی ڕیکخراوی نەتەوەکان" لە عێراق بە دوای داگیرکردنییەوە لەلایەن دەوڵەتانی ئەمریکا و بەریتانیاوە. بە پێچەوانەی ئەم ئەرکە بێ ئەملاولایەوە، ئەنجومەنی ئاساییش هەروەکو داردەستی هێزە ئیمپریالیستییەکان کە عێراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیان کردە زەلکاوی تیرۆر و نائارامی، وە دەیان ساڵ شەریکی سەرکوت کردنی خەڵکی کوردستان و پارێزەری سەرکوتگەرانی ئەم خەڵکە زوڵملێکراوە بوون، بە دژی ڕیفراندۆمی ئەوان بڕیار دەردەکەن و بە ڕەسمی ئیجازەی "مافی نێو نەتەوەیی" بۆ دەوڵەتانی تورکیا و جمهوری ئیسلامی و عێراق و سوریا دە سه لمینی بو درێژەدان بە ستەمگەری بۆ سەر خەڵکی کوردزمان.  

 ئەنجومەنی ئاساییشی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەتا ئەم ساتەوەختەش سەبارەت بە جینۆسایدی ئەنفال لە کوردستانی عێراق و بۆمبارانی کیمیایی هەڵەبجە، دەربارەی دەیان ساڵ کوشتنی خەڵکی کوردستانی ئێران لەلایەن جمهوری ئیسلامییەوە، دەربارەی جەنگی هەر ئێستای دەوڵەتی شۆڤێنیی ئەردۆگان و کوشتار و وێرانکارییەکان لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا، دەربارەی بێ مافییەکانی هاوڵاتیانی کوردزمانی سوریا لە سەردەمی دەیان ساڵ حوکمڕانی فاشیزمی بەعسی و تاوانکارانی بێوێنەی چەشنی حافز ئەسەد و بەشار ئەسەد، یەک ووشەش لە دەمیان دەرنەهاتووە. کەچی ئێستا سەرباری ئەم ڕابردووە دژە خەڵکییە، لە دژی هەقی بێ ئەملاولای خەڵکی کوردستانی عێراق بۆ بەڕێوەچونی ڕیفراندۆم هەم بڕیار دەردەکات، وە ئەو ڕیفراندۆمە بە "کۆمەک کردن بە نائارامی" ئەداتە قەڵەم. ئەم هەنگاوە قێزەونە دژی خەڵکییە بە توندی شەرمەزار و مەحکومە.

هەموو خەڵکی ئازادیخوازی جیهان، کەمپی ئازادیخوازیی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەتی خەڵکی ئەو وڵاتانەی کە دەوڵەتە فاشیستە فەرمانڕەواکانیان سەرباری درێژەدانی سەرکوت و ستەمی میللی بەرانبەر هاوڵاتیانی کوردزمان تیایاندا، ئەمڕۆش بە هەڕەشەی بەکار بردنی هێزی سەربازی دژی خەڵکی کوردستانی عێراق خۆیان ڕادەوەشێنن، پێویستە بڕیاری شەرماوەری ئەنجومەنی ئاساییش بە توندی مەحکوم و شەرمەزار بکەن.

خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانی عێراق وێڕای ڕەتکردنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی ئاساییش و کردەوە فشارهێنەکانی دیکەی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی دژی خەڵکی، دەبێ پێداگری بکەن لەسەر مافی خۆیان بۆ بەرگوزارکردنی ڕیفراندۆم. لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ هوشداری بدەن بە ئەحزابی حاکم لە کوردستان، کە دەیان ساڵە هێزە ئیمپریالیستییەکان و لەوانەش ئەمریکا و بەریتانیا و زۆرێک هێز و دەوڵەتی کۆنەپەرستی دیکەیان بە "ڕزگارکەر و دۆستی خەڵکی کوردستان" ناساندوە، پێیان بڵێن، کە لە کوردستانی سەربەخۆی ئاییندەدا بە شێوەی لێبڕاوانە دژی سات و سه ودا و هاوده سی ئەحزابی ناسیونالیستی حاکم لەگەڵ دەوڵەتە ئیمپریالیست و کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە ڕادەوەستن.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران – حکمەتیست بڕیاری دژە خەڵکی ئەنجومەنی ئاساییش و گوشارەکانی ئەمریکا و بەرەی کۆنەپەرستی جیهانی و ناوچەیی بە توندی مەحکوم دەکات. وەکو چۆن لە پاڵ خەڵکی کوردستانی عێراقدا ڕاوەستاوە بۆ بەڕێوەچونی ڕیفراندۆمی جیابونەوە لە ٢٥ سێپتێمبەردا، ئاواش بە لێبڕاویی تەواوەوە دوبارە جەخت دەکاتەوە لەسەر مافی بێ ئەملاولای خەڵکی ستەمدیدە بۆ جیابونەوە لە عێراق.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران – حکمەتیست
یەکەمی میهر ١٣٩٦ – ٢٣ سێپتێمبەر ٢٠١٧

Share

 

مسئول سایت حزب

این آدرس ایمیل توسط spambots حفاظت می شود. برای دیدن شما نیاز به جاوا اسکریپت دارید

کمیته خارج کشور حزب حکمتیست

این آدرس ایمیل توسط spambots حفاظت می شود. برای دیدن شما نیاز به جاوا اسکریپت دارید

کمیته کردستان حزب حکمتیست
این آدرس ایمیل توسط spambots حفاظت می شود. برای دیدن شما نیاز به جاوا اسکریپت دارید

دفتر مرکزی حزب حکمتیست

این آدرس ایمیل توسط spambots حفاظت می شود. برای دیدن شما نیاز به جاوا اسکریپت دارید

Tel:+46762349683