اطلاعیه ها بخش ویژه

مەرگی حەمە سور زیانێکی گەورە بوو کە لە بزوتنەوەی کۆمۆنستی کەووت لە ئێران و ناوچەکە!!

مەرگی حەمە سور زیانێکی گەورە بوو کە لە بزوتنەوەی
کۆمۆنستی کەووت لە ئێران و ناوچەکە!!

بە داخەوە هەواڵی مەرگی حسین مرابیگی ناسراو بە حەمەسور ڕۆژی شەممە ٤\٥\٢٠٢٤ وەک بەرق زۆربەی لاپەرەکانی میدیای کۆمەڵایەتی تەنیەوە. حەمە سور یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی ئێران و حزبی کۆمۆمنستی ئێران و حزبی کۆمۆنستی کڕێکاری ، یەکێکە لە ڕابەرانی سەربازی بزوتنەوەی چەکداری شۆڕشگێرانە وکۆمۆنستی کوردستانی ئێران بوو کە زیاتر لە نیو سەدەی لە تەمەنی خۆی لەو مەیدانەدا پێش کەش کردوە بە بزوتنەوەی کۆمۆنستی و ئازادیخوازانەی خەڵکی کوردستان.
حسین مرادبێکی یەکێکە لە کەسایەتیە دیارەکانی بزوتنەوەی کۆمۆنستی و بەتایبەتیش کۆمۆنیزمی کرێکاری بوو لە ئێران و ناوچەکە، لە دەستدانی زەرەرێکی گەورە بوو لە بزوتنەوەی کۆمۆنستی.
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق سەرخۆشی دەکات لە خانەوادەکەی و تەواوی هاوڕێیان و دۆستانی حسین مرادبیگی کە لە تەواوی بڕگەکانی ژیانیدا لە هاوشانی ئەم تێکۆشەرەدا تێکۆشاون لە پێناوی ئازادی و یەکسانی و ژیانێکی ئینسانیدا.
نەمری و سەربەرزی بۆ ( حەمە سور) حسێن مراد بەگی !
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق
٦\٥\٢٠٢٤