ستایشی بێپایان بۆ یه‌ك یه‌كی ئێوه ئازیزان له‌هه‌ر كونجێكی ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ن .
ئه‌و تونێلی مردنه‌ی كه ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خشه‌ی بۆ كێشابوو، به هیممه‌ت وله‌خۆبردویی تیمی پزشكی وكادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ( سانت تۆماس ی له‌نده‌ن )، بڕیم و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه هاتمه‌وه بۆ ژیانی پڕبه‌ها له‌ته‌ك ئێوه‌ی ئازیزمدا .
له‌و هه‌ل ومه‌رجه سه‌خته‌ی كه دژواریه‌كانی هه‌رگێزباسناكرێ، بوونی ده‌ریایه‌ك له خۆشه‌ویستی و هاوكاری و وه‌ستانه‌وه له‌گه‌ڵ من وهاوسه‌ری ئازیزم چیمه‌ن، جیلوه‌یه‌ك له شور و شه‌وقی قوڵی ئینسانیه‌ت ودۆستی ڕاسته‌قینه وبێگرێ، خۆی نیشاندا. دیاره جگه له‌وه هیچیترنه‌ده‌كرا چاوه‌ڕوان بكرێ. خه‌باتی كۆمۆنیستی نزیك به چوار ده‌یه‌ی ڕابردوو، كه چرای ڕۆشنكه‌ره‌وه‌ی ڕێی ژیانمان بوو له‌ڕۆژگارێكی ئاوادا، به‌و جوانیه خۆی نواند .
باسه‌ره‌تا له دۆستی ئازیزم دكتۆر راحله توانا فرد ه‌وه ده‌ست پێبكه‌م كه با دانایی وئاگایی پزیشكی و به‌وپه‌ڕی كارامه‌یی وهه‌ستكردن به به‌رپرسیاره‌تیه‌وه ، له كا‌تێكدا من له به‌شی ( ئای سی ی‌و چاودێری چڕ ) له نه‌خۆشخانه له گه‌ڵ مه‌رگ ده‌ست وپه‌نجه‌م نه‌رم ده‌كرد ، ڕۆژانه ئه‌وچه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ تیمی پزیشكی سه‌رپه‌رشتیارم له په‌یوه‌ندی دابوو كه ئه‌وه بۆخۆی ڕۆلی گرنگی هه‌بوو له مانه‌وه‌م به زیندویی و ناردنی هه‌واڵی ڕۆژانه‌ی بارودۆخی جه‌سته‌یی من بۆ ده‌ره‌وه، راحله گیان پێت قه‌رزدارم و جێگای شانازی .
له بهزاد جواهری ئه‌زیز ودڵسۆزم، هاوڕێی دێرین وهاوسه‌ری راحله توانا فرد كه نیگه‌رانیه‌كه‌ی بێ‌سنوور بوو . وه‌ك راحله ده‌ڵێ: كاتێك بردیانی بۆ به‌شی ئای سی ی‌و بهزاد وه‌ك گه‌چ سپی هه‌ڵگه‌ڕا ! نه‌یده‌زانی چ بكا ! هه‌روه‌ها له جه‌مالی كه‌مانگه‌ری ئازیز هاوكات له‌گه‌ڵ نهالی ئازیز كه وه‌ك كۆڵه‌كه‌یه‌كی پته‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای توشبونم به كۆڤیدی 19 له په‌نا من وچیمه‌نی ئازیز له ڕوی فكری وده‌رونیه‌وه وه‌ستانه‌وه و به شێوازی جۆراوجۆر كاره‌كانیان ڕێكخست و كارئاسانیان كرد تاكو به‌كه‌مترین زه‌ره‌ر ئه‌و ده‌ورانه تێپه‌ڕێنم .
لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی باسێك بكه‌م له پشتگیری زۆری هاوڕێیانی ئازیز فه‌رهاد وفه‌ریده‌ی ڕه‌زایی، مه‌حمودی سه‌لیمی، فه‌ریبورزی سوڵتانی ئازیز، پڕاوپڕ له خۆشه‌ویستی وهه‌ستكردن به به‌رپرسیاره‌تی و نوری به‌شیر هاوڕێی و هاوسه‌نگه‌ری ده‌یان ساڵه‌ی خه‌باتی كۆمۆنیستی له عێڕاقه‌وه تا به‌ریتانیا و دۆست و په‌رستاری میهره‌بان و دڵسۆز خاتوو بێگه‌رد مه‌ریوانی ( بێگه‌رد ) و زۆڕێكی دیكه‌ش كه له‌و ماوه‌یه‌دا هاوسه‌ری ئازیزمیان به كۆڵێك له پشتگیری وهاوسۆزی ئینسانی و مه‌عنه‌وی له ئامێزگرت و به دروستكردنی تۆڕێك له نوێكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی من بۆ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌م له ئێران ، عێڕاق و زوربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپایی، بارگرانی سه‌رشانیانی سووك كرد . په‌یامه‌كانی ڕۆژانه‌ی هاوڕێ جه‌مالی كه‌مانگه‌ر كه دوا ڕاپۆرتی پزیشكی له دكتۆر راحله‌ی ئازیز وه‌رده‌گرت ، بۆ هه‌موو شوێنه‌كانی ده‌نارد و تۆڕێكی به‌رفراوانی له‌خۆ ده‌گرت ، دواجاریش هه‌واڵی خۆشی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌م له به‌شی چاودێری چڕ و سه‌ركه‌وتنم به‌سه‌ر كۆڤید 19 دا رۆژی 18 ئاپریلی به‌هه‌موان ڕاگه‌یاند .
سوپاسگوزاری هاوڕێیانی هه‌یئه‌تی ئیجرایی و ده‌فته‌ری سیاسی حزبی حیكمه‌تیستم هاوكات له‌گه‌ڵ هاوڕێ جه‌مالی كه‌مانگه‌ر ده‌بیری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كه له‌په‌یوه‌ندیدا بوو له‌گه‌ڵیان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێكی پێویست به‌مه‌به‌ستی پارێزگاری له من و هاوسه‌رم .
سوپاسێكی زۆرم بۆ هاوڕێیان وهاوسه‌نگه‌رانی له‌مێژینه‌م له حزب و سازمانه جۆراوجۆره‌كان و حزبه‌كانی كۆمۆنیستی كرێكاری عێڕاق وكوردستان ، ڕێكخراوی به‌دیلی كۆمۆنیستی له عێڕاق ، كه له‌و ماوه‌یه‌دا خۆشه‌ویستیان نواند و دڵسۆزانه به‌دوای هه‌واڵی منه‌وه بوون .
په‌یامی پڕاو پڕ له خۆشه‌ویستی و دڵگه‌رمی فراوان، كه له ڕێگای ته‌له‌فۆن، ماسنجه‌ر، فه‌یسبوك وكۆمێنته زۆره‌كانه‌وه به‌ده‌ستم گه‌یشتون له‌م ماوه‌یه‌دا كه به‌داخه‌وه به‌هۆی به‌ركه‌وته‌كانی كاتی بێهۆشیم و خه‌واندنم له نه‌خۆشخانه و به‌سه‌ربردنی كاته‌كانی چاكبوونه‌وه، توانی وه‌ڵامی ئه‌و ده‌ریایه له خۆشه‌ویستی ئێوه‌ی ئازیزم نه‌بوو، داوای لێبوردن ده‌كه‌م .
له‌كۆتاییدا ده‌مه‌وێ پێتان بڵێم : هاوڕێیانی ئازیز، بۆچوارده‌یه ده‌بێ مێژوی پڕ شانازی هاوبه‌شی كۆمۆنیستی و به‌رگری له ئینسانیه‌ت له‌كارنامه‌ماندایه ، مه‌منونی یه‌ك به یه‌كی ئێوه‌ی ئازیزم كه له‌دنیای مه‌جازی وله‌ڕێگای كه‌ناڵه جۆراوجۆره‌كانه‌وه په‌یوه‌ندیتان گرت بۆ دڵنیابوون له بارودۆخی من وچاره‌نوسم له شه‌ڕدا دژی ڤایرۆسی، به‌ڕاستی كوشنده‌ی كۆرۆنا، به‌گه‌رمی سوپاستان بكه‌م .
له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌م له ئێران و هاوسه‌ره‌كه‌م وكچه‌كه‌م لارینا ڕێز‌و پێزانینی زۆرمان بۆ ئه‌و هه‌موو هاوسۆزی وخۆشه‌ویستیه‌تان ، ڕاسته ئه‌وان ڕۆژگارێكی سه‌خت، به‌ڵام پڕ ئه‌زمون وفێربوونیان تێپه‌ڕاند.
یه‌كێك له‌دۆسته‌كانم له‌ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه پێی ووتم : بابه‌گیان سه‌عید ئه‌وه چیتكرد هه‌موانت خسته‌گریان ؟ له‌وه‌ڵامدا به شۆخیه‌وه ووتم : كۆرۆنام گرت و بوومه هۆی ئازاردانی ئێوه‌ی ئازیز. ده‌رد وناڕه‌حه‌تیه كی واقعی بوو به‌لای من وهاوسه‌ره‌كه‌مه‌وه ، كه بنه‌ماڵه‌كه‌م و ئاشنا‌و هاوڕێیانی ئازیز كێشایان، ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌یان ساڵه پێكه‌وه له یه‌ك سه‌نگه‌ردا خه‌باتمان كردووه ، چاوه‌ڕێ بوون تا له‌به‌شی چاودێری چڕ بێمه ده‌رێ .
له نۆڤه‌مبه‌ری 2017 هاوڕێ گوڵزار محه‌مه‌د ڕه‌فیق یه‌كێك له هاوڕێ كۆمۆنیسته ئازیزه‌كان كه پتر له سێ ده‌یه له سلێمانی شانازیم بوو به ناسینی ، به‌داخه‌وه له تۆرنتۆ به ڕوداوی ئوتومبێل گیانی له‌ده‌ست دا و بووه هۆی نیگه‌رانی هه‌مومان . له‌مه‌راسیمێكدا كه له دانیشتگای له‌نده‌ن بۆ ڕێزلێنا‌نی ئه‌و به‌ڕێوه چوو، ووته‌یه‌كی كورتم بۆ قه‌دردانی لێی پێشكه‌شكرد و به ئاماده‌بوانم ووت : هاوڕێیانی ئازیز ده‌بێ ئاگاداری خۆمان بین نه‌ك له‌به‌ر خاتری خۆمان ، به‌ڵكو له‌به‌ر خاتری ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌له‌ده‌ستدانی ئێمه ڕه‌نج وئازار ده‌كێشن .
ئازیزان ، سه‌ره‌تا لێم ببورن به‌هۆی دواكه‌وتنی ئه‌م په‌یامه‌م و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی یه‌ك یه‌كی په‌یامه پڕ له خۆشه‌ویستیه‌كانتان و كۆمێنته‌كان وپه‌یامه‌كانی كه له‌باره‌ی منه‌وه نوسیبوتان . كۆرۆنا لێدانی سه‌خت له جه‌سته‌یآ مرۆڤ ده‌دا و منیش له‌ئێستادا خه‌ریكی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڵێدانانه‌م .
له ئامێزتان ده‌گرم ، ماچتان ده‌كه‌م و هیوادارم ئێوه وئازیزانتان به‌دوور بن له ڤایرۆسی كۆرۆنا وهه‌ر جۆره نه‌خۆشیه‌كی كه .
ژیان گه‌رمی دڵه پێكه‌وه به‌ستراوه‌كانه ، تا له‌وێدا ( واته له‌ژیان ) دۆست نه‌بێ، هه‌موو ده‌رگاكان به‌ستراون ..
فه‌ره‌یدون موشیری
هه‌ربژین
بە سپاسی زۆربۆ هاورێ عبداللە صالح بۆ وەرگێرانی لە فارسیەوە بۆ کوردی
خۆشه‌ویستی !